کەشناسێک، ئاشكرایدەکات، بارانبارین بەردەوام دەبێت و هۆشداری لە هاتنی شەپۆلە قورسی باران و تەرزە دەدات.
ئاراس جەبار، دووشەممە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە” لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین بارستە هەورێکی سوپەرسێڵ دروستبووە و جوڵەکردنی لە کاتەکانی داهاتوودا بەئاراستەی ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای گەرمیان و سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی نێوان سلێمانی و کەرکوکە.”
وتیشی” هەورەکە هەورە بروسکەی توند و تەرزە و بارانی بەهێزی لەگەڵدایە لە ئێستاوە بەگشتی ناجێگیری کەش و هەوا بەهێزتر ئەبێت بەهۆی سەرکەوتنی زیاتری هەوای شێدار لەباکوری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ”.
پلەکانی گەرما بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی بەم شێوەیە:
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی
کەرکووک: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ١٥ پلەی سیلیزی
ئامێدی: ٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزی
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما
بارانبارین
