ماردین کانی ئاسکانی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، بەپێی پێشبینیەکان و ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو چاودێری بۆ دۆخی دابارین و پلەی گەرمی ڕووی دەریا و زەریاکان ئەگەرێکی زۆر بەهێزە کە دەست پێکی وەرزی دابارین واتا مانگەکانی پایز 10 و11 و 12 ئاستی دابارین یاخود بڕی باران بارین لە خوار ئاستی ئاسایی هەر یەکێک لەو مانگانە بێت، هەر بەپێی ئەم لێکدانەوەوە بۆ چوونانە بێت کەمی لە ئاستی دابارین تا بەهاری ساڵی 2026 بەردەوام بێت
باسی لەوەشکردووە، پێشبینی بۆ بەفربارین لە مانگەکانی پایز و زستان ئەگەرێکی زۆر بەهێزە بەتەواوی ئاستی بەفر لە خواری ئاستی ساڵانی ڕابردوو بێت بەجۆرێک ئەگەری بەفربارین زیاتر لە چوارچێوەی زنجیرە چیاکان دەمێنتەوە بە بڕێکی کەم لە بەفربارین.
سەبارەت بە پلەی گەرما ئەوەی وتووە، بەپێی پێشبینی و لێکدانەوەکان بێت پلەی گەرمی لە وەرزی پاییز و زستان بەشێوەیەکی گشتی لەسەرو ئاستی ئاسایی دەبێت بەواتایەکی تر چاوەڕوانی کەمترین سەرما دەکرێت بە تایبەت لە وەرزی پایزدا بەجۆرێک پایز وەک هاوینێکی سوک ڕەفتار دەکات زستان وەک بەهار.
ئەو کەشناسە کوردە، دشڵێت، هۆکاری ئەم دۆخی وشکی کەمی دابارینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرن بابەتێکی یەکجار فراوان لە خۆ دەگرێت زانیاریەکی زۆری لە بارەوە هەیە کە هەندێک لە شارازایانی کەشناسی ڕەنگە باش لە تەواوی هۆکارەکان تێ نەگەن نەک ئەوانەی کە تەنها خوێنەرن.
ئەوەشی باسکردووە، بەکوری و بۆ ئاسان تێگەشتن لە بابەتەکە یەکێک لە هۆکارە زۆر سەرەکی و دیارەکان کە دەبێتەهۆی وشکی و کەم بارانی بۆ وڵاتی خۆمان ناوچەکە ساردی لە سەر ڕووبەرەئاوییەکان زەریا و دەریاکان ئەمساڵ بەهار دۆخی زەریاکان بەرەو ئاستێکی ئاسایی لە گەرم بوون گەشیان کرد، بەڵام بەداخەوە لە کۆتایەکانی هاوین جارێکی تر سارد بوونەوە لەسەر ڕووی ئاوەکانی زەریای هێمن و زەریای هێند و زەریای ئەتڵەسی دەستی پێکرد، ڕەنگە ئەم سارد بوونەوەیە تا مانگی دوو بەردەوام بێت.
