ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لە کەرکوک لە ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە و تائێستاش تاوانبارەکە دەستگیر نەکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی تشرینی یەکەیمی ٢٠٢٥ ، سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە لە گەڕەکی عەدەن لە ناوەڕاستی شاری کەرکوک، ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
هاوکات سەرچاوە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە قوربانییەکە دوای ئەوەی بەسەختی بریندار بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێش گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، قوربانییەکە ناوی (ک. ی. س.) بووە و تەمەنی ٣٢ ساڵە و بکەری ڕووداوەکە دەستنیشانکراوە، هاوکات دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دیاریکردنی چۆنییەتی ڕووداوەکە و دیاریکردنی پاڵنەرەکانی و دەستگیرکردنی ئەوانەی تێوەگلاون.
تا ئێستا لایەنە پەویندیدارەکان هیچ زانیارییەکی فەرمیان سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە و باری یاسایی و هۆکاری رووداوەکە بڵاونەکردوەتەوە.
تەقە
گیان لەدەستدان
ژنکوژی
