خوێندراوەتەوە: (154)

پاسەوانێکی مەهدی تەقی العامرلی، پەرلەمانتاری عێراق بەشێوەیەکی نهێنی لە پارێزگای کەرکوک کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند” تەرمی یەکێک لە پاسەوانانی فەرمانگەکان لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی باغلار لە سەنتەری شار دۆزرایەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی بەپەلەیان بۆ ڕووداوەکە دەستپێکردووە، هاوکات تیمەکانی پزیشکی دادوەری دەستیانکردووە بە پشکنینی شوێنی تاوانەکە و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکە تەمەنی ٢٩ ساڵە و ڕاستەوخۆ تەقەی لە سەری کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری ڕووداوەکە یان لایەنی بەرپرسیاریان دیاری نەکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت بەرپرسانی ئەمنی لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکارییەکان ڕابگەیەنن.

کوشتن

پەرلەمانتار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 539 📊 Click Here