شایان لوقمان وەهاب
لە دنیادا نەبوەو نابێ هیچ کەسێ  بەقەت  یەکێتی و پارتی دوژمنی کورد بێت 
 چیمان ویست و چییان پێداین ؟ 
چیمان چاندوو چیمان دوریەوە؟ 
 هەموومان دەزانین گەورەترین دەردێک کە هەموومان پێوەی دەناڵین ڤایرۆسی یەکێتی و پارتیە بونەتە بەڵای گیانی مەیلەت 
لە هەموو وڵاتانی دنیادا  تەمەنێک هەیە کە مرۆڤ   خزمەت بکرێت لە لایەن دەسەڵات داران و بەر پرسانی وڵاتەوە لەهەمبەر  خزمەتی چەنساڵە و ڕەنجو ماندو بونی بەڵام لە هەرێمی کوردوستان دەبێت هەتا بمێنی ژێر دەسەی دەسەڵاتی زاڵم و ستەم کاربیت
دەبێ روح لەسەر دەستبیت  بۆ پەیا کردنی نانی ڕۆژێکت 
یان دەبێ کۆیلە بیت یان خزمەت کاری مەسئولێک تا بتوانی بە تێری بژیت 
شەرمە بۆ دەسەڵاتێک پاش ۳٠ ی ئەوەندە سەڵە نەتوانێت میلەتەکەی خۆی بە خێو بکات من دەپرسم بۆچی ئێمە خاوەنی ئەم دەسەڵاتە چەوتەین؟
هەموو دەسەڵاتێکی زاڵم میلەتێکی خەو توو دروستی کردوە چاو پۆشی کردنی میلەت نە خوێندەواری میلەت ڕێگە خۆشکەر بووە بۆ گەندەڵی دزینی سەر خان و ژێر خانی وڵات   شەرم لە خۆم دەکەم  ئەگەر ڕۆژێک  نەتوانم بیرکەمەوە لە گەندەڵی دەسەڵات و دزینی قوتی. میلەت  و کوشتن و بێدەنگ کردنی کەسێک کە بنوسێ و بیر بکاتەوە لە کار و کرداری ئەو دو بنەماڵە گەندەڵە

