خوێندراوەتەوە: (97)

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ڕایگەیاند ” بەراورد بە ڕابردوو، دەنگەکانی کۆمەڵ پاشەکشەی کردوە، ئەنجومەنی سەركردایەتیی بەرپرسیارێتیی و ئۆباڵی ئەنجامەكان دەخاتە ئەستۆی، خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت”.

پێنج شەممە، ٢٠ تشڕینی دووەم ٢٠٢٥، ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، سەرۆکی حزبەکە، کۆبونەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کرد و دوای کۆبونەوەکە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە ” پێکهێنان و رێكخستنەوەی مەڵبەند و مەكتەب و ئۆرگانەكان بە هەنگاوی یەکەم دادەنێین و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکمان ڕاسپاردوە، نوێنەرەکەمان لە پەرلەمانی عێراق ڕاسپاردوە هەماهەنگی لەگەڵ براوەکانی دەرەوەی دەسەڵات بکات بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی”.

کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە ١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، توانی کورسیەکی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، بڕیارە ئەم حزبە، هەفتەی داهاتووش بە هەمان شێوە کۆبونەوەیەکی دیکەی هاوشێوە لەسەر هەمان پرس ئەنجام بدات.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

کۆمسۆنی هەڵبژاردن

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 1,962 📊 Click Here