کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ستایشی بەشداری و هەماهەنگیی بەرفراوانی هاووڵاتیان دەکات ودەڵێت” زیاتر لە هەشت هەزار بنکەی دەنگدان پێویستیان بە کاتە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان لە ڕیگای ژماردنی دەستییەوە”.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ستایشی بەشداری و هەماهەنگیی بەرفراوانی هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت،” پرۆسەی هەڵبژاردن هەماهەنگییەکی گەورە و بەشدارییەکی زۆری هاوڵاتییانی بەخۆوە بینیووە، ئاماژە بەوەش دەکات، چاودێرانی نێودەوڵەتی ستایشی ڕێکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان کردووە لە عێراق”.
ئاشکراشی کرد کە دوای گەیشتنی ئەنجامی رێژەی ٩٩.٧%ی وێستگەكانی دەنگدانی گشتیی، رایدەگەیەنین.
وتیشی” لە كۆی (٢٠.٦٣.٧٣٣)ی دەنگدەر، ژمارەی ئەوانەی دەنگیانداوە گەیشتوەتە (١٠.٨٩٨.٣٢٧) دەنگدەر، بەمەش رێژەی بەشداری گەیشتوەتە (٥٤%)”.
دەشڵێت” بە دەنگدانی تایبەت و گشتییەوە لەكۆی (٢١.٤٠٤.٢٩١) دەنگدەر، (١٢.٠٠٣.١٤٣) دەنگدەر دەنگیانداوەو بەمەش ئاستی بەشداری گشتیی (٥٥%)ی تێپەڕاندووە.”
” لەئێستادا ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوازی دەستیی دەستیپێکردووە و زیاتر لە هەشت هەزار بنکەی دەنگدان پێویستیان بە کاتە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان لە ڕیگای ژماردنی دەستییەوە”.( کۆمیسیۆن وای وت)
ئەمڕۆ ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ کەس لە عێراقدا مافی دەنگدانیان هەبوو، و بڕیارە سبەی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت. .
هەڵبژاردن
پەرلەمانی عێراق
کۆمیسیۆن
