خوێندراوەتەوە: (1.5K)

کۆمپانیای DNOـی نەرویجی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “پێشوازی لەو هەوڵانە دەکەین کە بوونەتە هۆی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان”.

سێشەممە ٢٣ی ئەیلول بێژەن موسەوەر ڕەحمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای DNO ڕایگەیاند” ئێمە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانین لە کێڵگەکان بەراورد بە کۆمپانیاکانی دیکە، ئەو قەرزانەی پێویستە پێمان بدرێتەوە ڕێژەکەی زیاترە بەراورد بە کۆمپانیاکانی دیکە، هەربۆیە مەترسییەکانی پارەدان بۆ ئێمە زیاترە بەراورد بە کۆمپانیاکانی دیکە”.

دەشڵێت”بەیەکەوە لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینیرجی خەرجییەکانی چاککردنەوەی بۆرییەکانی تاوکێ و فیشخابوورمان زیادکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشی درۆنیان کرایەسەر”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە” بە بەردەوامی پەرۆشە بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە دڵنیایی لە پێدانەوەی قەرزەکانی ڕابردوو و هەناردەکانی داهاتوو دەدات، ئەمەش بەپێی مەرجە یاسایی و ئابووری و بازرگانییەکانی گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنان لە نێوان کۆمپانیاکان و کوردستان.”

کۆمپانیای DNOـ

نەرویج

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 184 Today: 1,301 📊 Click Here