خوێندراوەتەوە: (1.3K)

کۆمپانیای مێتا، ڕایگەیاند” لهماوهی مانگێكدا لە تهواوی عێراق ملیۆنێک و ٤٢٤ هەزار و ٩٦٣ دۆلار بۆ پۆستی سیاسی له پلاتفۆرمهكانی سهر بهكۆمپانیاكهیان خەرج کراوە .”

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای مێتا لە ٢٤ی ئەیلوول بۆ ٢٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیجی بزوتنەوەی حقوق (کە سەر بە کەتائیبی حیزبوڵڵایە) لە ئاستی عێراقدا زۆرترین پارەیان لە سپۆنسەری پۆستی سیاسی خەرجکردووە کە بڕەکەی ١٣ هەزار و ٥٩٠ دۆلار بووە.

هاوکات، لە ئاستی هەرێمی کوردستان كاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆرترین پارەیان بۆ پۆستی سیاسی خەرج کردووە.

هەر لە ئاستی عێراق لە پلەی دووەم پەیجی مەحمود حسێن دێت کە بڕی ١٢ هەزار و ٦١١ دۆلاری خەرجکردووە، پلەی سێیەم پەیجی بزووتنەوەی حقووق – بەسرە دێت کە بە بەهای ١٢ هەزار و ٥٧٧ دۆلار سپۆنسەرییان کردووە.

لە ناوە دیارەکانیش، پەیجی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پلەی هەشتەمە کە بڕی ٨ هەزار و ٥٠٢ دۆلاری خەرجکردووە، لە پلەی نۆیەم پەیجی نوری ئەحمەد رەحیم شەممەری بەربژێری لیستەکەی سوودانی دێت کە بڕی ٧ هەزار و ٣٦٩ دۆلاری خەرج کردووە،.

رێژەی خەرجکردنی پارە بۆ سپۆنسەرکردنی پۆستی سیاسی لە ماوەی یهك مانگدا لە پارێزگاکانی هەرێم و بەشێکی عێراق بەم شێوەیە بووە:

بەغدا

٣٤٢ هەزار و ٥٧٣ دۆلار

نەینەوا

١٢٠ هەزار و ٥٧٤ دۆلار

سلێمانی

٨١ هەزار و ٤٥٨ دۆلار

بەسرە

٨٠ هەزار و ٢٣٨ دۆلار

هەولێر

٧٢ هەزار و ٥٧٠ دۆلار

کەرکووک

٤٨ هەزار و ٩٨١ دۆلار

سەلاحەدین

٤٦ هەزار و ٦٦٠ دۆلار

دهۆک

٣٢ هەزار و ٨٧٢ دۆلار

هەڵەبجە

٣ هەزار و ٩٦١ دۆلار

مێتا

هەرێمی کوردستان

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 2,690 📊 Click Here