خوێندراوەتەوە: (956)

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند” رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ئەوەی لەخۆ نەگرتووە کە بەغدا قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت بگرێتە ئەستۆ”.

چوارشەممە ١ی تشرینی یەکەم عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند” عێراق بە تەواوی پابەندە بەو رێككەوتنەی کە لەگەڵ ئۆپێک و وڵاتانی هەناردەكاری نەوت سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان ئەنجامیداوە”.

دەشڵێت” لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، تەواوی نەوتی بەرهەمی هەرێم لە سەرجەم كێڵگەكان دەخرێتە ناو چوارچێوەی هەناردەكردن و بەکارهێنانی ناوخۆ”.

سەبارەت بە قەرزەکانی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەڕێوەبەری سۆمۆ دەڵێت” لە رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان بەغدادو هەولێر و کۆمپانیا بیانییەکان، بە هیچ شێوەیەک باس ئەوەی تیادانییە حکومەتی فیدراڵی قەرزی ئەو کۆمپانیایانە لەلای حکومەتی هەرێم لە ئەستۆ بگرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە دانوستانەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان بە وردی بەڕێوەچوو، قەناعەتیان پێكرا لەڕێی چوونە ناو وردەکارییە وردەکان و داڕشتنی رێککەوتنەکە وشە بە وشە، بەجۆرێك مافی ئەو کۆمپانیایانە و مافەکانی حکومەتی فیدراڵی و مافەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زامن بكات.

دەشڵێت”ئەوەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، ئەوەیە کە لە یاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥دا هاتووە، هەروەها هەموارکردنەوەی یاساکە بۆ ساڵی ٢٠٢٥”.

کۆمپانیای سۆمۆ

هەرێم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 562 📊 Click Here