خوێندراوەتەوە: (472)

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی بە وەرگرتنی تانەکان هێنا و کاتی تانەدان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن تەواو بوو، بە پێی زانیاریەکانی کۆمسیۆن ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن ٨٠٠ تانەی تێپەڕاندوە.

پێنج شەممە، ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاندوە “ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی تانەدان بوە لە ئەنجامی هەڵبژاردن و کۆتایی بە وەرگرتنی تانەکان هات، ژمارەی تانەکان ٨٠٠ تانەی تێپەڕاندوە و ئەمڕۆش هەندێک لە فەرمانگەکان بەردەوام بوون لە ناردنی تانە”.

بە پێی زانیارییەکانی وتەبێژی کۆمسیۆن، ٧١ سکاڵای زەرد بە هۆی نەبوونی بەڵگەوە لە لایەن دەستەی کۆمسیارانەوە ڕەتکراوەتەوە، و ٣٢ سكاڵای سەوزیش هەنێکیان ڕەتکراونەتەوە و هەندێکیشیان هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

بە پێی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن لە ماوەی دە رۆژدا سەرجەم تانەکان یەکلا دەکرێنەوە و دواتر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دەنێردرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی، دادگای باڵا یەکەم ڕۆژی دانیششتنی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاری دەکات.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

کۆمسۆنی هەڵبژاردن

ئەنجامی هەڵبژاردن

خولی شەشەم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 1,962 📊 Click Here