کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند” ٩٠٪ی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان راهێنانیان پێکراو.”
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایەگایاند” ٩٠٪ی کارمەندانی سەر سندووق ڕاهێنانیان پێکراوە، ئەو ١٠٪ ماوە ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم ڕاهێنانەکانیان دەست پێدەکات.”
ئاماژەی بەوەشکراوە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٥ هەزار کارمەندی سەر سندوق دانراون کە پرۆسەی هەڵبژاردن لە دەنگدانی گشتی و تایبەت لە هەرسێ بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە، دهۆک و هەولێر بەڕێوەدەبەن.
بۆ هەر هەڵبژاردنێك کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کۆمیسیۆن بەپێی پێویستی و ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان، کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بەشێوەی گرێبەستی کاتی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دادەمەزرێنێت، ئەو کارمەندانەش بەپێی جۆری ئەو کارەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن پێی ڕادەسپێردرێت، مەشق و ڕاهێنانیان پیدەکرێت.
بڕیارەی ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
کۆمسیۆن
هەڵبژاردنی عێراق
