خوێندراوەتەوە: (1.1K)
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند” کۆی گشتیی ئەو سکاڵایانەی لە دەنگدانی تایبەتی و گشتیی تۆمارکراون بۆ ١٠١ سکاڵا بەرزبووەوە.”
جومانە غەلای، پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەم، لە لێدوانێکیدا دەڵێت” لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتییدا ١٠١ سکاڵا تۆمارکراون، بە جۆرێک ٤٤ سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت و ٥٧ سکاڵا لە دەنگدانی گشتی تۆمارکراون.”
وتیشی” ئێستا کۆمیسیۆن سەرقاڵی پۆلێنکردنی سکاڵاکانە و تاوەکو کۆتایی دەوامی دوێنێ چوارشەممە وەرگرتنی سکاڵان بەردەوام بوو.”
رۆژی سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ پرۆسەی دەنگدانی گشتی و رۆژی یەکشەممەش دەنگداتی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.
کۆمسیۆن
هەڵبژاردنی عێراق
