خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سزای دارایی بەسەر بەشێک لە بەرپرسانی عێراق سەپاند کە لە ناویاندا سودانی، مالیکی، مەندەلاوی، سامەڕائی و ئەعرەجیدا هەیە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند” کۆمسیۆن سزای دارایی بەسەر محەممەد شیاع سودانی، نوری مالیکی، موحسین مەندەلاوی، موسەننا سامەڕائی، ئەحمەد حەسەدی و بەها ئەعرەجیدا سەپاند.”

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لیستی ناوی ئەو کاندیدانەی پەسند کرد کە بەهۆی سەرپێچییەوە سزای داراییان بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی ئەوەی پێش دەستپێکردنی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، درووشمی حیزبی و وێنەی تایبەتیی خۆیان هەڵواسیوە.

غەلای دەڵێت” سزای هەر یەکێکیان دوو ملیۆن دینارە و پێویستە پارەکە رادەستی نووسینگەی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکەی خۆیان بکەن و ئەگەر پارەکە نەدەن، ئەوا لەو بڕە پارەی بارمتەیە وەردەگیرێت کە پێشتر داویانە بە کۆمیسیۆن.”

هەڵبژاردنی عێراق

سودانی

کۆمسیۆن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 1,940 📊 Click Here