وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، سبەی دووشەممە، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیێنن.
جومانە غەلای، یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەم لە لێدوانێکیدا، ڕایگەیاند” سبەی دووشەممە، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیێنین.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، هەر ڕۆژی دواتر کە ١٢ی مانگ دەکات کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی ڕاگەیاند.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن دەڵێت” لە دوای ڕاگەیاندی ئەنجامەکان، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردن و ناوی بەربژێرە دەرچووەکان رەوانەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەکات بۆ ئەوەی پەسندیان بکات.”
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، لەدەنگدانی تایبەت و گشتی ١٠١سکاڵا تۆمارکراون بەجۆرێک ٤٤ سکاڵایان لەدەنگدانی تایبەت و ٥٧ سکاڵای دیکەش لە دەنگدانی گشتی بووە.
هەروەها، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، ٨٢.٤٢٪ و لە دەنگدانی گشتیش، نزیکەی ٥٤.٣٢٪ بوو
کۆمسیۆن
هەڵبژاردنی عێراق
هەرێمی کوردستان
