ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئاشكرایدەکات، تەواوی ئامادەکارییە لۆجستی و تەنکنیەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە.
حەسەن هادی زایر، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکرد، کۆمسیۆن بە یەك هێڵی یەكگرتوو كاردەكات كە لایەنە کارگێڕی و تەکنیکی و ئەمنییەکان لەخۆدەگرێت تا گەیشتن بە رۆژی دەنگدانی تایبەت لە ٩ی ئەم مانگە و رۆژی دەنگدانی گشتی لە ١١ی ئەم مانگە.
وتیشی” ئامادەکارییەکانی تایبەت بە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و پرۆسەی ئامادەكردنی کۆگاکان ئامادەكراون لەگەڵ زامنكردنی کەرەستە هەستیارو و ناهەستیارەكان.”
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کارەکانیان ئاماژەی بەوەکرد، پلانەکانیش بەپێی خشتەی کاتیی ورد جێبەجێ دەکرێن کە زامنی گەیشتنی کەرەستەی هەڵبژاردن دەكەن بۆ سەرجەم پارێزگاکان لە کاتی دیاریكراوی خۆیداو، کۆمسیۆن رێوشوێنی چاودێری توند دەگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردنی عێراق
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان
