خوێندراوەتەوە: (1.4K)

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕایگەیاند” به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بە تۆکمەترین شێوە کەرەستەی هەڵبژاردن دەگوازینەوە.”

حه‌سه‌ن هادی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یەکشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم لە دواین لێدوانی‌دا باسی لەوەکرد، كۆمسیۆن پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ دابه‌شكردنی كه‌ره‌سته‌ی هه‌ستیار و ناهه‌ستیار ئاماده‌كردوه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پلانی ئه‌منی توند ده‌بێت و به‌بێ پچڕانی هاتوچۆ، بۆ دڵنیابون له پرۆسه‌ی دابه‌شكردن و گه‌یاندنی سه‌لامه‌تی كه‌ره‌سته‌كان بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، پێش هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كاندا دابه‌شده‌كرێن”.

وتیشی” كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ دڵنیابوون له ئاماده‌یی ته‌كنیكی و لۆجستییان، هاوكات كامێرا و ئامێری چاودێری ٧٢ كاتژمێر پێش ڕۆژی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له ڕێوشوێنه‌كان به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت و یه‌كپارچه‌یی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا”.

ئەمە لە کاتێدایە، بڕیارەی ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنی عێراق

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 18 Today: 103 📊 Click Here