کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وردەکاریی پشووی هەڵبژاردن و وادەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە (٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥) عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند” دەنگدانی تایبەت لە ٩ی تشرینی دووەم (١٨ی تشرینی دووەم) بەڕێوەدەچێت، دوو ڕۆژ پێش دەنگدانی گشتی”.
شایەنی باسە دەنگدانی تایبەت هێزە ئەمنییەکان و زیندانیان و ئاوارەکان دەگرێتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد،” پشوی هەڵبژاردنەکان سەرەتا لە هەینی تا سێشەممە بەردەوام دەبێت، کە ماوەی پێنج ڕۆژە تا ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی”.
ئاشکراشی کرد کە ئەگەری درێژکردنەوەی پشووەکان بۆ هەفتەیەک پەیوەستە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بەو پێیەی دیاریکردنی پشووی فەرمی تەنها لە دەسەڵاتی ئەم ئەنجومەنەدایە”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە “کۆمسیۆن چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتە سەبارەت بە ماوەی کۆتایی پشووەکان”.
ئەم ڕێکخستنانە بەشێکن لەو ئامادەکارییە کۆتاییانەی کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، ئەنجامی دەدات. کۆمسیۆن هەماهەنگی خۆی لەگەڵ وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکان چڕتر دەکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ڕێکخستنەکەی لە کەشێکی سەلامەت و سەقامگیردا.
هەڵبژاردن
پەرلەمانی عێراق

