خوێندراوەتەوە: (4.8K)

ڕاژان ئەحمەد چالاکوانی سیاسی

ناشرینترین دیارە لە هەرێمی کوردستان کڕینەوەی کارتی دەنگدانی هاوڵاتیانی ناڕازییە لەلایەن هەردوو بنەماڵەی حکومڕانەوە بۆ بەهێز کردنی دەسەڵاتی خۆیان.

یەکێتی و پارتی لە ڕێگەی کۆمیتە و مەڵبەند و ناوچە و ئۆفیسەکانیان هێواش هێواش دەستیان کردووە بە کڕینی کارتی دەنگدان بە پێدانی بڕێک پارە بە هاوڵاتیان بۆ بەکارهێنانی لە کاتی هەڵبژاردن.

ئەمەش پەیامێکی مەترسیدارە کە دەسەڵات دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە بێ هیوایی لەناو خەڵک و حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکاندا بڵاو بکاتەوە و سارد ببنەوە لە چوون بۆ دەنگدان و گۆڕینی

دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی.

بەم ڕێگەیە دەسەڵاتی کوردی ئەوەمان پێدەڵێت کە هیچ باوەڕیان بە دیموکراسی و دیبلۆماسیەت نیە و هەر خۆیان دەیانەوێت حکوم بکەن خەڵک بچەوسێننەوە و ئامادەنین دەسەڵات ئاڵوگۆڕ بکەن .

هەر بۆیە لێرەوە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین کە مانگی یانزە هەڵبژاردنە بۆیە هیچ کاتێک ئیرادە و دەنگی خۆیان بۆ بڕێک پارە نەفرۆشنەوە بەم دەسەڵاتە خیانەتکار و خوێنڕێژە.

خۆ ئەگەر هاوڵاتیانی ناڕازی بەرامبەر بە بڕێک پارە ئامادەبن کارتی دەنگدانیان بفرۆشنەوە کە مافێکی ڕەوای خۆیانەوە ئەوا هیچ ترسیان لە شەرەف و کەرامەتیان نەبێت وە مافی گلەیی کردنیان نامێنێت لە حوکمی دەسەڵاتی بنەماڵەیی خۆسەپێن.

By Razhan Ahmed

من ڕاژان ئەحمەد بەکالۆریۆسم هەیە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای ناونیشان. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Nawnishan's website.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 1,253 📊 Click Here