لە کاتێکدا کە تەمەنی خیانەتی ٣١ـی ئابی ١٩٩٦ بە ٢٩ ساڵ گەیشتووە، ڕێکخراوی «داکۆک» بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە شەش شاری بەریتانیا – لەندەن، بیرمینگهام، مانجستەر، کاردیف، لیدز، نیوکاسڵ و گڵاسگۆ – چالاکییەکی گەورەی ڕێکخست بۆ شەرمەزارکردنى ئەو کارەساتە
لە چالاکییەکاندا، بەشداربووان هوتافیان دەکێشا دەربارەى ئەو ڕۆژەى کە پارتى دیموکراتى کوردستان حیزبى بەعسى هێنایە سەر کوردستان و لەسەر پۆستەر بەشێک لە چالاکوانان نووسرابوو «٣١ـی ئاب – ئەو ڕۆژە کە پەرلەمانی کوردستان بە تانک و دەبابەی بەعس داگیرکرا». هەروەها بەیاننامەیەکی ڕوون و بەهێز خوێندرایەوە کە تێکەڵ بوو لە ڕەخنەی ڕاستەوخۆ دژی ئەوەی کە هێشتا هەمان دەسەڵات بە شانازیەوە لە کەناڵەکانی خۆیانەوە ئەو ڕووداوە دەخاتە پێش چاوو وەک قارەمانێتی.میدیاى ناونیشان چالاکیەکەى ڕووماڵ کردوو لێدوانى بەشێک لە بەشداربوانى گواستەوە
بێرمینگهام

