خوێندراوەتەوە: (0)

کۆمپانیای شاماران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە وەسستاندانی کارەکانیان لە هەردوو کێڵگەی نەوتی ئەتروش و سەرسنگ لە پارێزگای دهۆک، لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای گەڵف کێستۆن کارکردنی لە کێلگەی نەوتی شێخان بە هۆکاری ئەمنی ڕاگەیاند.

دوو شەممە، ٢ ئادار ٢٠٢٦، کۆمپانیای شاماران ڕایگەیاند “لەلایەن هاوبەش و بەکارخەری کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسنگ ئاگادار کراوینەتەوە کە بەرهەمهێنانی نەوت بە شێوەیەکی کاتی وەک رێکارێکی خۆپارێزی وەستانێندراوە بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنی ناوچەکەوە و بە مەبەستی خۆپاراستن”.

هەر ئەمڕۆ کۆمپانیای گەڵف کێستۆن بڵاویکردەوە کە لە کێڵگەی شێخان لەبەر رەوشی ئەمنی وەک هەنگاوێک بۆ خۆپارستن، بەرهەمهێنانی نەوتی وەستاندووە.

کێڵگەی سەرسنگ ڕۆژانە ٢٩ هەزار بەرمیل نەوت و لە کێڵگەی شێخان ٢٩ هەزار بەرمیل و کێڵگەی ئەتروش زیاتر لە ٤٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم هاتووە.

رۆژی شەممە کۆمپانیای داناگاز کە ڕۆژانە ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا کازی سروشتی بەرهەم دەهێنێت، بەهەمان شێواز بەرهەمهێنانی گازی لەکێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی راگرت و بە هۆیەوە کارەبای شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لە نێوان ٥ بۆ ١٠ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.

سەبارەت بە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوت و وەستاندنی کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکی نەداوە لە کاتێکدا ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە ٢١٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگای هەرێمی کوردستان- تورکیاوە دەچێتە بەندەری جەیهان و داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ عیراق.

کێڵگەی نەوتی هەرێم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 1,093 📊 Click Here