هەر یەک لە سەرۆکی ئەمریکا و میسر سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکەن لە میسر و ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشتی لە غەزو واژۆ دەکرێت.
سەرۆکایەتی میسر بڵاویکردوە، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکایەتیی لوتکەیەکی نێودەوڵەتی لە شاری شەرم شێخی میسر دەکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، کە بە نێوەندگیریی میسر، قەتەر و ئەمریکا واژۆ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە بە بەشداری زیاتر لە ٢٠ سەرکردەی وڵاتان ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت و ئامانجی سەرەکی ئەو کۆبونەوەیە کۆتایی هاتنی شەڕی غەزەیە لەگەڵ سەپاندنی ئاشتی.
هاوکات، بڕیارە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا سەردانی میسر دەکات بۆ دەربڕینی پاڵپشتیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و سەپاندنی ئاشتی.
میدیاکانی ئەمریکاش ئەوەیان ئاشكراکردوە کە ناڵد ترەمپ داوای لە ئێران کردووە بەشداری کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتان لە میسر بکات کە تایبەت بە غەزە بەڕێوەدەچیت، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کە ئێران بەشداردەبێت یان نا.
ئەوەی دڵنیا کراوەتەوە کە ئیسرائیل بەشدار دەبێت بەڵام هیچ نوێنەرێکی حەماس بەشداری تێدا ناکات.
غەزە
ئەمریکا
حەماس
