خوێندراوەتەوە: (105)

ڕێکخەرانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) دەڵێن ” بەتایبەت بانگێشتی فەرمی قوباد تاڵەبانیمان کردوە، لە وەڵامدا وتویەتی بە هۆی دروستبوونی کار و پابەندییەوە، ناتوانێت ئامادەبێت”.

چوار شەممە، ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە ماوەی سێ ڕۆژدا، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە و عێراق و ٢٥ وڵاتی دیکە بەشداربوو ئەمادەبوون، جگە لە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هێزێکی ناوخۆی لە هەرێم و عێراقدا، بە پێی هەواڵیکی میدیای نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی یەکێتی بە هۆی سەرقاڵیەوە نەیان توانیوە بەشداربن لە کۆڕبەندەکە و بانگێشتکراون.

بە پێی زانیارییەکانی سپی میدیا، بانگێشتنامە تەنها بۆ قوباد تاڵەبانی نێردراوە، واتا بۆ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و ئەندامانی مەکتەب سیاسی نەنێردراوە.

لە ٢٥ وڵاتەوە بە بەشداری ١٥٠ کەسایەتی و سەرکردە بەشداری شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) لە شاری دهۆک لە زانکۆی ئەمریکی بوون و چەندین پانێلی تایبەت بە دۆخی کوردستان بە گشتی و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەسەر کرا، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، لە ١٧ تا ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥.

کؤربەندی ئاشتی و ئاسایش لە دهۆک

كوردستان

دهۆک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 1,991 📊 Click Here