خوێندراوەتەوە: (1.1K)
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن سێ مانگ بە هۆی ئەوەی دایک و باوکی نەیان توانیوە پێداویستیەکانی بۆ دەستەبەر بکەن، بە ٢٥٠ ملیۆن تمەن بە خێزانێکی دیکەیان فرۆشتوە.
بە پێی زانیاریەکانی بڵاوکراوەیەکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، منداڵێکی سێ مانگ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕیکلامی منداڵەکە لە مەڵپەڕێکی ئینتەرنێت لە لایەن دایک و باوکیەوە بە هۆی هەژاریەوە فرۆشراوە بە خێزانێکی دیکەی دانیشتوی هەمان پارێزگا.
ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەداوە کە جێبەجێکردنی کڕین و فرۆشتنی منداڵەکە بە بێ ئاگاداری ناوەندە حکومیەکان بوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی بەرپرس لەسەر ئەم بابەتە ڕونکردنەوەی نەداوە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
فرۆشتنی منداڵ
