خوێندراوەتەوە: (1.6K)

لیژنەی ئەمنی قەزای کفری بڕیاریدا هەر ماتۆر سکیلێک هاوڵاتیان بێزار بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۸ی ئەیلوول کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی قەزای کفری بەڕێوەچوو و تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتییان و دۆخی ئەمنی ناو شار کرا و چەند بڕیارێکی پێویست لەبارەیانەوە درا، لەوانە:

۱. دانانی مەفرەزەی هاوبەش: ( پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ) لە بەشی سەرەوەی بەنداوی باوەشاسوار بەتایبەتی لە شەواندا، لە پێناوی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و ڕێگری کردن لە هەر دیاردە و کارێکی نەخوازراو کە ببێتە هۆی بێزارکردنی ئەو گەشتیار و خێزانانەی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی باخچە خێزانییەکەی بەشی سەرەوەی بەنداوەکە دەکەن.

۲. پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی تایبەت بە دەسبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنەهۆی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی شار و بێزارکردنی هاوڵاتییان.

۳. گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست دژ بە دیاردەی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و هێنانی ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و بڕاوە، هەروەها داواکاری بۆ چاودێری کردنی زیاتری ئەو سنورانەی گومانی هێنانە ناوەوەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەیان لێ دەکرێت.

ئۆتۆمبێلی جام رەش

ماتۆر سکیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 496 📊 Click Here