خوێندراوەتەوە: (4.9K)

بەیاننامەیەکی نوێ سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان و سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەرکراو تێیدا هاتووە”مووچەی خانەنشینان مسۆگەر و دەستەبەر کراوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئەیلوولی 2025، ماهر حسێن، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی پشتڕاستی کردەوە، کە مووچەی خانەنشینان بەتەواوی مسۆگەرە و تەرخانکراوەکانیان بەهیچ جۆرێک دەستی لێ نەدراوە.

هاوکات دڵنیایی دا، کە ئەو پارەیەی کە لەبەردەستدایە بەسە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی دارایی و خەرجکردنی مووچەی بەردەوام.

ماهر حسێن جەختیشیکردەوە، “ئەو هەواڵانەی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت بڵاوکراوەتەوە نادروستە”، جەختیشی لەوەشکردەوە کە “رێسا نوێیەکانی ناوخۆ سندوقەکەیان ڕێکخستۆتەوە نەک هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵکو میکانیزمەکانی کارکردنی بەهێزتر کرد بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی داراییەکەی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانجی پەیڕەوی ناوخۆی نوێ بەرزکردنەوەی متمانە و دڵنیایی لەنێو خانەنشیناندایە لەڕێگەی ڕێکخستنی پارەی سندوقەکە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە و پەرەپێدانی دەرفەتی وەبەرهێنان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 16 Today: 55 📊 Click Here