خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ڕوسیا هێزەکانی لە فڕۆکەخانەی قامشلۆوە دەگوازێتەوە بۆ ژمارەیەک بنکەی سەربازی سەر سنوری سوریا.

دوو شەممە، ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، میدیای نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە “ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی روسیا دەستیان بە کشانەوە لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ کردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی دیکەیان گواستووەتەوە”.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو میدیاییە ڕوسیا “سەرباز، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازی لە فڕۆکەخانەی قامشلۆوە بۆ بنکە سەربازییەکانی رووسیا لە لازقیە لەسەر سنووری سوریا دەگوازرێنەوە”.

رووسیا لە ساڵی ٢٠١٩ ـەوە فڕۆکەخانەی قامشلۆی بۆ چاودێریکردنی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و روبەروبونەوەی داعش بەکاردەهێنا.

ڕۆژئاوای کوردستان

قامیشلۆ

ڕوسیا لە ڕۆژئاوای کوردستان

لازقیە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 132 📊 Click Here