خوێندراوەتەوە: (823)

ڕۆژنامەنووس فلۆریان پلاتنبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە دەنگۆی گواستنەوەی ڕۆدریگۆ گۆسی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ تۆتنهام لە ئێستادا دوورە لە راستی.

هۆکارەکەی ئەوەیە مووچەی ئەو یاریزانە زۆرە، کە سپێرزی ئینگلیزی بەزەحمەتی دەزانێت بتوانێت بیدات.

بەڵام فلۆریەن ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی یەکی داهاتوودا دۆخەکە دەگۆڕێت ئەگەر یانە ئینگلیزییەکە بتوانێت ڕۆدریگۆ ڕازی بکات کە مووچەی کەم بکاتەوە، ئەمەش تاڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە یارییەکانی یاریزانە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا دەستپێکی گواستنەوەی زستانە.

شایەنی باسە گرێبەستی ڕۆدریگۆ لە ساڵی ٢٠٢٨ کۆتایی دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 1,769 📊 Click Here