ڕۆنی بزوێنەر شادەماری ژیانی هەر ئۆتۆمبێلێکە. نەک تەنها پارچە کانزاییە جوڵاوەکان چەور دەکات بەڵکو یارمەتی ساردکردنەوەی بزوێنەر دەدات و ڕێگری لە ژەنگاویبوونی پێکهاتەکانی ناوەوەی دەکات.
بەڵام پاراستنی ئەم پێکهاتە سەرەکیییەی ژیانی بزوێنەر پێویستی بە چاودێری ورد هەیە، چونکە هەر کەم و کوڕییەک یان زیادەڕۆیی ئاستی ڕۆن دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە، تەنانەت هەندێکجار دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی تەواوەتی بزوێنەر.
هەر بۆیە گۆڤاری ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی “ئۆتۆ زایتونگ” پێشنیاری ئەوە دەکات، کە بە بەردەوامی ئاستی ڕۆنەکە بپشکنرێت، نەک تەنها بۆ پشکنینی بڕی ڕۆنەکە، بەڵکو چاودێری ڕەنگ و یەکگرتوویییەکەی بکرێت، چونکە ئەوان نیشاندەری تەندروستی بزوێنەرن.
مەترسییەکانی کەمی و زیادەڕۆیی لە ڕۆن:
گۆڤارەکە ڕوونیدەکاتەوە، کەمی ئاستی ڕۆن بزوێنەر لە چەورکردنی پێویست بێبەش دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی لێخشاندن و گەرمبوونی زۆر، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندنی پێشوەختە یان تەنانەت لەکارکەوتنی تەواوەتی بزوێنەر.
بە پێچەوانەوە ڕۆنی زیادە بە هەمان شێوە مەترسیدارە، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی کەف و کاریگەری چەورکردن کەمدەکاتەوە و پەستانی ناو بزوێنەر زیاد دەکات. ئەمەش دەتوانێت زیان بە پستۆنەکان بگەیەنێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر سیستەمی ئیگزۆز هەبێت.
ڕەنگی ڕۆن و نیشاندەری یەکگرتوویی
تەنها کەم و زۆری ڕۆن گرنگ نییە، بەڵکو ئاستی لکاندن و چەوری ڕۆنەکە زۆر گرنگە بۆ هێشتنەوەی بزوێنەر بە سەلامەتی.
زەیتی نوێ بەزۆری ڕەنگی کەهەبییە و پێکهاتەیەکی نەرمی هەیە.
لەگەڵ بەکارهێنانیدا وردە وردە قاوەیی تۆخ یان ڕەش دەبێت و زیاتر چەسپاو دەبێت، ئەمەش شتێکی ئاساییە.
ئەگەر توێژاڵی سپی، یان بۆنێکی بەهێزی بەنزین، ڕیشاڵی کانزا، یان خەستبوونەوەی کە وەک لاستیک دەردەکەوێت، ئەمانە نیشانە جدییەکانن کە گەرەنتی پشکنینی دەستبەجێی بزوێنەر دەکەن.
گۆڤارەکە پێشنیاری پابەندبوون بە پشکنینی وەرزی و بەکارهێنانی ڕۆنی پێشنیارکراوی بەرهەمهێنەر و پابەندبوون بە ماوە دیاریکراوەکانی گۆڕینی ڕۆن دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی پێشوەختە و کەمکردنەوەی تێچووی چاککردنەوە.
هەنگاوەکان بۆ پێوانەکردنی دەستی
بۆ پێوانەکردنی ڕۆنەکە بە دەست:
ئۆتۆمبێلەکە لەسەر زەوییەکی ئاسایی ڕابگرە.
بزوێنەرەکە بکوژێنەرەوە و با بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک سارد بێتەوە بۆ ئەوەی ڕۆنەکە لە بەشەکانی سەرەوە بڕواتەوە بۆ ناو خەزنەی ڕۆنەکە.
بۆنیتەکە بکەرەوە و ستیکی ڕۆنەکە دەربهێنە. بە قوماشێکی خاوێن پاکی بکەرەوە، پاشان بیخەرە ناویەوە و دووبارە دەریبهێنە بۆ ئەوەی ئاستەکەی بخوێنیتەوە.
پێوانەکردنی ئایدیاڵ دەبێت لە نێوان نیشانەکانی MAX و MIN بێت، باشترە لە سێ چارەکی تواناکە نزیک بێت، بەبێ ئەوەی سنووری سەرەوە تێپەڕێنێت، چونکە پڕکردنەوەی زۆر دەتوانێت ببێتە هۆی زیان.
شاشەی دیجیتاڵی پێوەر
لەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئامێری پێوەرێکی دیجیتاڵییان تێدایە، دەتوانیت لە ڕێگەی مینیوی سیستەمەوە ئاستی ڕۆنەکە بزانیت. ئەگەر ئاگادارکردنەوەیەک دەرکەوت یان گڵۆپی پەستانی ڕۆن داگیرسا، دەستبەجێ بوەستە و دڵنیابە لە پڕکردنەوەی ڕۆنەکە بە بڕی پێویست. دڵنیابە وردە وردە ڕۆنی تێبکە بۆ ئەوەی سنووری سەرەوە تێنەپەڕێنیت.
کوالیتی ڕۆن و ڕێکارەکانی سەلامەتی
گۆڤارە ئەڵمانییەکە جەخت لەسەر پێویستی بەکارهێنانی ڕۆن دەکاتەوه کەلەگەڵ تایبەتمەندییەکانی چەسپاندنی بەرهەمهێنەر (SAE) بگونجێت، چونکه ڕۆنی نەشیاو دەبێتەهۆی تێکچوونی بزوێنەر. هەروەها تەنها لەڕێگەی دەرچەی پڕکەرەوەی دیاریکراوەوە ڕۆنەکە پڕ بکەرەوە.
ئەگەر گڵۆپی ڕۆنەکە تەنانەت دوای ڕێکخستنی ئاستیش بە ڕووناکی بمێنێتەوە، ئەوە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی پەمپە ڕۆنەکە یان پێکهاتە سەرەکییەکانی دیکەی ناو بزوێنەرەکە، پێویستی بە وەستان و هاوکاری دەستبەجێی وەرشەی تایبەتمەند هەیە.
لە کۆتاییدا لەبیرت بێت کە ڕۆنی بزوێنەر زیاترە لە تەنها چەورکەرێک؛ پارێزەری نەبینراوی تەمەن و کارایی ئۆتۆمبێلەکەتە. پشکنینی بەردەوامی دەتوانێت هەزاران دۆلارت لە تێچووی چاککردنەوە پاشەکەوت بکات.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی
