خوێندراوەتەوە: (1.4K) 
  چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆبێتەوە و تاوتوێی چەندین پرس لەوانەش هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و کاراکردنی سزاکان دژی ئێران دەکات.
دووشەممە ٢٩ی ئەیلول سەرچاوەیەکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند کە چوارچێوەکە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دۆسیەی ئێران و پێشهاتەکانی ئەم دواییە و لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێرانییەکان بۆ تێپەڕاندنی چەند بابەتێکی گرنگ دەکرێت.
دەشڵێت” کاراکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان بەشێوەیەک کە کاریگەری لەسەر عێراق نەبێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە”.
سەرچاوەکەی هەماهەنگی وتیشی”جگە لەوەش دۆسیەی سووریا و پێشهاتە ئەمنیەکان بەدرێژایی سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا و دۆخی هێزەکانی سووریای دیموکرات تاوتوێ دەکرێت”.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە
عێراق

