خوێندراوەتەوە: (1.3K)

لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی شیعه‌یان له په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنا رایانگه‌یاند و کە ئێستادا كار بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی تشرینی دووەم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی، له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ئه‌نجامداوه.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، هێزه سیاسییه‌كانی واژۆیان كرد بۆئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنێت و هه‌مو قه‌واره‌كان له‌خۆبگرێت، به‌و پێیه‌ش چوارچێوه ڕێكاره‌كانی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ قۆناغی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دەڵێت” بڕیاردرا به پێكهێنانی دو لیژنه، یه‌كه‌میان ئه‌ركی په‌یوه‌ندیكردن و گفتوگۆ ده‌بێت له‌سه‌ر شایسته نیشتمانییه‌كانی داهاتوو بۆ په‌ره‌پێدانی دیدێكی یه‌كگرتوو به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت.

هەروەها، لیژنه‌ی دوه‌میش كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات به‌پێی پێوه‌ره‌كانی پیشه‌یی و نیشتمانی.

ئەمە لە کاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی کە لە ئێستادا سەرۆک وەزیرانی عێراقە و لیستەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، بەڕێوەچوو توانی یەکەمی سەر ئاستی عێراق بێت، بەشداری لە کۆبوونەوەی پێشووتری چوارچێوەکە نەکرد بوو هەر بەهۆی ئەوە زووتر بڕیار لە پێکهێنانی فراکسیۆنەکە نەدرا بەڵام ئێستا و لەگەڵ بەشداری کردنی بریاردرا.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی

سەرۆک وەزیرانی عێراق

محەمەد شیاع سودانی

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 43 Today: 255 📊 Click Here