ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی، هۆشداری توند دەدات و دەڵێت” توركیا له‌رێگه‌ی توركمانه‌كانی عیراقه‌وه دهستلهكاروباری ئه‌م وڵاته وه‌رده‌دات به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك.”
موعین كازمی کە پەرلەمانتاری عێراقیشە یەکشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند” حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌رپرسیارێتی پاراستنی سه‌روه‌ری عیراقی له‌ئه‌ستۆیه به‌تایبه‌تیش له‌پرسی بونی هێزه‌كانی توركیا له‌ناوخاكی عیراق و به‌جێهێشتنی ئه‌م وڵاته.”
وه‌ك ئه‌ندامه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ڵێت” توركیا گوێ به داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق نادات نه له‌پرسی ئاوداو نه له‌پرسی كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌یان له‌ناو خاكی عێراق بگره له‌و جێگایانه‌ی كه كه‌مینه‌ی توركمانی لێیه به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك ده‌ست له كاروباره‌كانی وڵات وه‌رده‌دات.”
جەختیشی کردەوە لەوەی، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌نێو خاكی عێراق جگه لهئاڵۆزكردنی دۆخی ئه‌منی هیچ سودێكی تری نییه‌و سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراقیش به سوپا‌و حه‌شدو پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانن له‌عێراقدا.
به‌وته‌ی كازمی هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌عیراق به‌تایبه‌تیش دوای رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نقه‌ره و پارتی كرێكارانی كوردستان.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
تورکیا
پەکەکە
