خوێندراوەتەوە: (1.4K)

چوارشەممە ١٠ی ئەیلول چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و راگرتنی بە قاچاغبردنی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان کۆبووەتەوەو چەند پرسێکی ناوخۆیی و دەرەکی تاوتوێکردووە، له کۆبونەوەکەدا باس له بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر كراوە، لەگەڵ دۆسیەی دورخستنەوەی کاندیدەکان، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبون به یاسا كراوەتەوە، بۆ زامنكردنی دادپەروەری و شەفافیەت له هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

هەروەها، لە دیدارەکەدا باس لە ئایندەی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا کراوە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی،

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و راگرتنی بە قاچاغبردن و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان باسی لێوەکراوە.

چوارچێوهی ههماههنگی

مووچەی هەرێم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 1,740 📊 Click Here