دژی پێنەدانی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، ژمارەیەک چالاکوانی بەریتانیا گردبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ژمارەیەک چالاکوانی کورد لە هەر یەک لە شارەکانی بێرمینگهام و لەندەن و نیوکاستڵ و گڵاسگۆ و لیدز و کاردیف و مانچستەر لە وڵاتی بەریتانیا دژی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، رێکخراوی داکۆک پاڵپشتى لە داوا رەواکانى مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان دەکات و ناڕەزایی دەردەبڕن لە دژی زیاتر لە دەیەیەک لە نادادپەروەری سیستەمی ئابووری.
باس لەوەشکراوە، ئەمڕۆ شایەتی قەیرانێکی ئەخلاقی قووڵن کە بەرامبەر چینێکى کۆمەڵگا دەکرێت، بەرامبەر ئەوانەی خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن، کە بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ، مامۆستایان و فەرمانبەران بە دڵسۆزی منداڵان پەروەردە دەکەن و دامەزراوە گشتییەکان بەڕێوەدەبەن، کەمکردنەوە یان بەتەواوی لێبڕینی مووچەکانیان جێگەى قبوڵ کردن نییە.







کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە