خوێندراوەتەوە: (1.7K)

دوای پێشنیازەکەی سەرۆک کۆمار بۆ درێژکردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق، بە بیانونی ناسەقانگیری و مەترسی لەسەر سنورەکان، پەرلەمانی تورکیا، پێشنیازەکەی ئەردۆغانی پەسەند کردوو و بریاریدا بە درێژکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە.

درەنگانێکی دوێنێ سێشەممە، پەرلەمانی تورکیا، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عیراق و سوریا بۆ ماوەی سێساڵ درێژکردەوە، سەرەڕای ئەوەی دەمپارتی و جەهەپەش بڕیارەکەیان رەتکردەوە.

بە گوێرەی بڕیارەکەی پەرلەمان، درێژکردنەوەەکە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق، لە ٣٠ تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات، بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە پەسەندكرد، سەرەڕای ناڕەزایی و رەتكردنەوەی بڕیارەكە لەلایەن پارتی یەكسانی و دیموكراتی (دەم پارتی) و پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە).

لە چەند رۆژی رابردودا، سەرۆكایەتی كۆماری توركیا یاداشتنامەیەكی بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشكەش بە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد بۆ درێژكردنەوەی ماوەی ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەكان لەناو خاكی سوریاو عێراق.

لە یاداشتنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “هەڕەشەی تیرۆریستی بەردەوام لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری تورکیا و نەبوونی سەقامگیری بەردەوام، مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دروست دەکات.”

لە چەند رۆژی رابردودا، سەرۆكایەتی كۆماری توركیا یاداشتنامەیەكی بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشكەش بە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد بۆ درێژكردنەوەی ماوەی ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەكان لەناو خاكی سوریاو عێراق بە بیانوی بوونی مەترسی بەردەوام بە درێژایی سنورەكانی باشوری توركیا كە هەڕشە لەئاسایشی نیشتمانی دەكەن.

درێژكردنەوەی ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە، ماوەی ساڵێك زیاترە پرۆسەی چارسەرەی لە نێوان توركیاو پارتی كرێكارانی كوردستان دەستیپێكردووەو پێكدادانە سەربازییەكانیش بە تەواوی راگیراون.

.

تورکیا

عێراق

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 126 📊 Click Here