پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و سەرۆکی گشتیی شارەوانی هەولێریش باس لەوە دەکات، تاوەکو ئێستا ١٧ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوه.
كارزان هادی، سەرۆکی گشتیی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند” تیمه‌كانی شاره‌وانی و نه‌خشه‌دانان سه‌رقاڵی كاركردنن له‌سه‌ر زه‌وی فه‌رمانبه‌ران و پلان وایه ڕۆژی پێنج شه‌ممه تیروپشك بۆ زه‌وی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام بدرێت، بەڵام له ئه‌گه‌ری ته‌واونه‌بوونی كاره‌كانیان تیروپشك له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا دەکرێت”.
ئاماژەی بەوە کرد، له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ٧هەزار پارچە زه‌وی دابه‌ش كراوه و تیمه‌كاننیشیان له ڕۆژانی پشوو و كاتژمێره‌كانی دوای ده‌وامی فه‌رمیش به‌رده‌وامن له كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی گشت فه‌رمانبه‌رانی شایسته زه‌وییان پێ بدرێت.
لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤ ، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
زەوی
هەرێمی کوردستان
