خوێندراوەتەوە: (34)

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرشەلۆنە لە گەڕی یازدەهەمی خولی ئیسپانی ڕووبەڕووی یانەی ئێلچی دەبێتەوە.

بارسێلۆنا ڕووبەڕووی ڕۆدریگۆ مێندۆزا یاریزانی تەمەن 20 ساڵی ئێلچی دەبێتەوە کە نازناوی “پێدری نوێ”ی لێنراوە.

مێندۆزا یەکێکە لە گەوهەرەکانی ئەکادیمیای ئێلچێ و یەکێکە لە بەهرەمەندە دیارەکانی لالیگا لە ئێستادا. ژمارە 30 لەبەر دەکات، هەمان ئەو ژمارەیە کە نموومەکەی لیۆنێل مێسی لەبەری کردووە.

یاریزانە ئیسپانییە لاوەکە بەهۆی بەهرە ناوازەکەیەوە لە ئێستاوە دەستیکردووە بە لێدان لە دەرگای یانە نوخبەکان. تەنانەت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا مەشقی کردووە و چاوی بە پێدری کەوتووە، وێنەی لەگەڵ گرتووە، بەو پێیەی وەک یاریزانێکی ناوەڕاست نموونەی باڵایەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 2,737 📊 Click Here