جوانڕۆ عزیز ئەحمەد
پڕۆژە لە وڵاتە دیموکراسیەکاندا بریتییە لە کۆمەڵێک کار و چالاکی دیاریکراو کە لە ماوەیەکی سنوورداردا ئەنجام دەدرێن، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجێکی تایبەت یان گشتی بۆ بەرەو پێشبردنی باری (ئابووری ، کۆمەڵایەتی ، سیاسی )ی، حوکومەت و دامەزراوە تایبەتیەکان پڕۆژەکانیان بۆ باشکردنی ژیانی گشتی یە وەک پڕۆژەی ( ڕێگاوبان ، ئاوی خواردنەوە ، کارەبا ، تەندوستی ، پەروەردە …هید) .
بەڵام بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان کەبەناو دیموکراسییە پڕۆژەکان بەشیوەیەکی شەفافانەو و یاسایانە و بەبەشداری هاوڵاتی بەڕێوەناچێت چونکا حوکومەت و دامەزراوە تایبەتیەکان لەژێر هەژموونی دووحیزبان یان دوو بنەماڵەی مافیایی(پارتی ، یەکێتی)دان ئەمەش واکردووە زۆرێک لە پڕۆژەکان بە خواست و ویستی حیزب یان کەسانی باڵادەستی سەر بەو دوو حیزبە بەڕێوەبچێت .
زۆرێک لە پڕۆژە گشتیەکان لەبەرنەبونی چاودێری وردوو بەدواداچون و پلان وایکردووە پڕۆژەکان سەرکەوتوو نەبن یان کەموو کوڕی هەبێت یان تەوەو نەکرێت ، زۆرێک لەپڕۆژە گشتیەکان دەدرێنە کۆمپانیا تایبەتیەکانی سەر بە حیزب بۆ مەرامە پیسوو گڵاوەکانیان کەدزینی داهات و بەکارهێنانی موادی کوالێتی خراپە یان دەدرێنە کۆمپانیا بیانیەکان بە ڕێکەوتنی بەشێک لەداهاتی پڕۆژەکە ئەمەش وایکردووە بەدواداچوون و چاودێریکردنی پڕۆژەکان زەهمەت بێت بۆیە پڕۆژەکان زۆرجار لەکاتی خۆیا تەواو نابێت یان پاشماوەیەکی کەم پێوستی بە دووبارە نۆژەندکردنەوەیە بەهۆی بەکارهێنانی موادی کوالێتی نزم و نەبونی پلان .
لە وڵاتە دیموکراسیەکاندا داهاتی ناوخۆ شەفافانە بەکار دەهێنرێتەوە بۆ پڕۆژەی گشتی بەڵام لەهەرێمی کوردستان بەهۆی دزینی بەشێک لە داهاتی ناوخۆ لەلاین کەسانی باڵای حزبیەوە وای کردوە نەتوانن بوجەیی پێویست تەرخان بکەن بۆ پێداویستە سەرەتایەکانی وەک (ئاو ، کارەبا ، ڕیگاوبان ، ئاوەڕۆ …هید) بۆیە نەتوانراوە پێداویستیە سەرەتاییەکانی زۆرێک لەشارو شارۆچکەکان چارەسەربکرێت نموونە پڕۆژەی ئاوەڕۆی هەولێر یان جووت سایدی سلێمانی کەلار یان جووت سایدی ۱۰۰ مەتری لە سلێمانی کە چەند جارێک بوجەی بۆ سەرف کراوە بەڵام بەهۆی نەبونی شەفافی لە داهاتدا پڕۆژەکە تەواو نەکراوە.
