خوێندراوەتەوە: (1.7K)

پسپۆڕێکی بواری ئابوری عێراق، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند” وردەکاری رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان بڵاونەکراوەتەوە و قورسە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.”

نەبیل مەرسومی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا. وتی” رۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە هەرێمەوە بە قاچاغ دەبرێت، دەبێت حکومەتی فیدراڵی سەرپەرشتیبەرهەمهێنانی نەوت بكات لە هەرێم بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەقاچاغبردن بکرێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، ٥٦٪ داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەڕوات، رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوت نادیارە، کێشەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ئاڵۆزن و وەك خۆین ماون.

نەبیل ئەوەشی ئاشکراکرد، کە عێراق مانگانە چارەکە ملیار دۆلار زیانی پێدەگات ئەگەر شایستەی کۆمپانیا بیانییەکانی هەرێم بدات.

هەناردەکردنەوەی نەوت

نەبیل مەرسوم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 686 📊 Click Here