خوێندراوەتەوە: (862)

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م پاپای ڤاتیكان گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌فیق حه‌ریری له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان و بڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.

پاپا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت به ئاماده‌بوونی جۆزێف عه‌ون سه‌رۆك كۆمار، نه‌واف سه‌لام سه‌رۆك وه‌زیران و نه‌بی به‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جه‌نه‌ڕاڵ ڕودۆڵف هایكال فه‌رمانده‌ی سوپا، پێشوازییه‌كی فه‌رمی لێكرا.

بڕیارە، له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا پاپا بچێته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له بهعبهده و وتارێك پێشكه‌شی به‌رپرسان و دیپلۆماتكاران بكات.

لیۆی چوارده‌هه‌م له سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی بۆ به‌یروت په‌یامی ئاشتی هه‌ڵگرتووه و سه‌ردانه‌كه‌شی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی لوبنان كۆده‌بێته‌وه بۆ پشتیوانیكردن له لوبنان له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی ئیسرائیل‌دا.

ئەم سەردانە له یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دوای ده‌ستبه‌كاربونی پاپایه، په‌یامێكی هیوایه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا كه به‌ده‌ست چه‌ندین قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنێت.

پاپای ڤاتیکان

لوبنان

ئاشتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 287 📊 Click Here