خوێندراوەتەوە: (1.2K)

پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تیكرده‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه به‌هۆی بارانبارینه‌وه ببێته پشوی فه‌رمی و دەڵێت” دۆخی كه‌شوهه‌وا ئاساییه و گرفت بۆ هاتوچۆ دروست ناكات.”

ئومێد خۆشناو ‎پارێزگاری هه‌ولێر، دووشەممە ٨ی کانونی یەکەم، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی پشوو بڵاویكرده‌وه،” دوای هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆخه‌كه، هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ ببێته پشوو”.

وتیشی” دۆخی كه‌شوهه‌وا ئاساییه و گرفت بۆ هاتوچۆ دروست ناكات، بۆیه سبه‌ینێ پڕۆسه‌ی خوێندن و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و پشو نابێت.”

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردوە، لەلای خۆشیەوە ئیدارەی گەرمیان سبەی کردە پشوو.

پارێزگاری هەولێر

کەشوهەوا

بارانبارین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 162 Today: 1,382 📊 Click Here