سامان عەلی
لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا ، جیاوازی ئەوتۆمان لەنێوان پەرلەمانتارانی دەسەڵات وئۆپۆزسیۆندا بەدینەکرد ،تەنها چەند قسەیەک نەبێت! پەرلەمانتاران لەجیاتی کاری خۆیان بکەن ڕۆڵی پەیامنێریان دەگێڕا .
بیرۆکەی ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موچە و لۆبیکردن و بڕیارەکەش دەرئەنجامی هەوڵ وتەقەلای کۆمەڵە مامۆستایەکی “دەستەی داکۆکی ” بوو ، کە بەهاوکاری و پاڵپشتی بەڕێزان دکتۆر غالب محمد و مامۆستا یوسرا ڕەجەب تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا .
هەرچەندە هەندێک خۆیان پێوە هەڵواسی کەهەرگیز باوەڕیان بە عێراق و دادگای عێراق نەبوو ، کاتێک زانییان سیاسیەکان لەپێناو هەژمارەکەی ئارینی مەسرور ،موجامەلە وسازشیان بۆ پارتی کرد ، ئەوانیش بێدەنگەیان لێکرد وکشانە دواوە وتەوطینیان کردە قوربانی ڕازیکردنی دڵی پارتی ویەکێتی .
خولی چوارمی پەرلەمانی عێراق کۆمەڵێک پیاوی مەرد و شێرە ژنی مەردی تێدابوو هاوشێوەی دکتۆر غالب محمد و دکتۆر ڕێبوار کەریم و مامۆستا یوسرا ڕەجەب و مامۆستا ئەحمەدی حاجی ڕەشید و بەڕێز هۆشیار عەبدوڵا و کاک سەرکەوت شەمسەدین کە پشت وپەناو گەیەنەری دەنگی مامۆستایان وفەرمانبەران بوون ، تەنانەت لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها ئەوشەش پەرلەمانتارە بەڕێزانە بوون واژۆیان بۆ ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موچە کرد لەعێراقەوە ، واتە ئەوان لەگەڵ مامۆستایان خاوەنی بڕیاری تەوطینن نەک کەسانی تر .
خەڵکی ستەملێکراوی موچەدزراوی ماف خوراو
ئەمجارە ٦٣ دڵسۆزی هاوشێوەی دکتۆر غالب وئەوبەڕێزانەی ناوم هێنان بنێرنە پەرلەمان ، هەتا موجامەلەی دەسەڵات نەکەن وسازش نەکەن بۆ دەسەڵات.
