خوێندراوەتەوە: (187)
ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی ئاوارەکانی عەفرین کە پێکهاتبوون لە ٤٠٠ خێزان لە ناوچە جیاجیاکانی حەسەکە و قامیشلۆوە گەڕانەوە بۆ عەفرین.
دوو شەممە، ٩ ئادار ٢٠٢٦، مەحمود عەلی، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی حەسەکە بە میدیاکانی راگەیاند “چوونی ئەوان لەگەڵ عەفرینییەکان بۆ دڵنیابوون و ڕەوینەوەی خەمی عەفرینییەکانە لە بوونی مەترسی و ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ئاشکراشی کرد”.
هەروەها کاروانێکی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئاوارەکان دەڕواتەوە بۆ عەفرین و سەرپەرشتی گەڕانەوەی سەلامەتیان دەکات.
دوای داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ بەشێک لە خەڵک ئاوارەی ناوچە و شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.
ڕۆژئاوای کوردستان
عەفرین
