خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر ڕەوشی سەرۆکی سێ حزبی زیندانیکراوەکەی سلێمانی دەڵیت ” شاسوار عەبدولواحید زۆر باشە، ئاگاداری لاهور شێخ جەنگی و ئارام قادر نین”.

چوار شەممە، ٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاند “ئاگاداری ڕەوشی ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل نین، چونکە ئەو دوو سەرۆکە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون، ئەو کەیسانەی دێنە لای ئێمە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوانەن کە دادگایی کراون، واتە هەتا دادگایی نەکرێن، هیچ کەیسێک بۆ ئێمە نایەت”.

لە بارەی ڕەوشی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید، ئەو وەزیرە ووتی ” لەبەرئەوەی شاسوار عەبدولواحید کەیسەکەی چووەتە بەردەم دادوەر و دادگایی کراوە، بۆیە ئاگاداری ئەوین و ڕەوشی زۆر باشە”.

ئارام قادر لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لاهور شێخ جەنگی لە ٢٢ ئابی ٢٠٢٥، دەستگیرکراون و تا ئێستا دادگایی نەکراون، و ١٢ ئابی ٢٠٢٥ شاسوار عەبدولواحید، دەستگیرکراو سزای پێنج مانگ زیندانی لە مانگی ئەیلولیدا بۆ دەرچوو.

لاهور شێخ جەنگی

شاسوار عەبدولواحید

ئارام قادر

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 30 Today: 121 📊 Click Here