خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت” ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا سوودی بۆ ئەمەریکییەکان و عێراقییەکان دەبێت”.

پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلول مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی” پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکەم”.

لە پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە” ڕێککەوتنەکە بە دەستپێشخەریی واشنتن کراوە، هەروەها سوودی دەبێت بۆ ئەمەریکییەکان و عێراقییەکان”.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان، بۆ مەبەستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕێککەوتین.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

مارکۆ رۆبیۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 350 📊 Click Here