خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەئ هیچ متامەنەیەکی بە ئەمریکا نەماوە و بەردەوامن لە خۆڕاگری.

عەباس عراقچی، شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند” کێشەی بنەڕەتی لەگەڵ ئەمریکا لە سروشتی پاوانخوازیدایە، دوای دەیان ساڵ سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر بە ئێران هیچ زەمینەیەك بۆ متمانەکردن بە واشنتۆن لە ئارادا نییە.”

وتیشی” هێزی راستەقینەی وڵاتەکەی لە خۆڕاگری و رەتکردنەوەی ملکەچبونە لەبەردەم زلهێزەکانی جیهان، جەختیش دەكات، بۆمبی ئەتۆمی ئێمە توانای خۆڕاگریمانە.”

عراقچی جەختی کردەوە لەوەی، ئێران توانای بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆ و دەرەوەی هەیە بەبێ ئەوەی سازش لەسەر مافەکانی گەلەکەی بکات.

بەڵام باسی لەوەشکرد کە وڵاتەکەی کراوەشە بۆ هەر چارەسەرێکی دادپەروەر و لۆژیکی بە مەرجێک رێز لە سەروەری و سەربەخۆیی بگیرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا جەنگی غەزە ڕاگیراوە و ئێران لە ماوەی دوو ساڵدا بەشێکی زۆری هەژموونەکەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەستداوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران

ئێران

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,023 📊 Click Here