خوێندراوەتەوە: (5.7K)

لە پەرلەمانی تورکیا ئەو لیژنەیەی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا پێکهێنرا، ناونرا “لیژنەی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی”، و پەیڕەو و بنەماکانی لیژنەکەش بە کۆی دەنگی ئەندامان پەسەند کرا و کۆبوونەوەی داهاتووش بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و سەرۆکی دەزگای میت بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەو لیژنەیەی کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا دامەزراوە، بەڕێوەچوو و سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، “لیژنەکە ناونرا لیژنەی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی و پەیڕەو و بنەماکانیشی بە کۆی دەنگی ئەندامان پەسەند کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە، ئەم لیژنەیە کە لە چوارچێوەی پەرلەماندا دامەزراوە و ئامانج لێی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئەرکانەیە کە بەمەبەستی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی، ئازادی، دیموکراسی و دەوڵەتی یاسایە، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ٥ی ئاب بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتوڵمووش بەڕێوە برد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

“لەم قۆناغەدا کە وڵاتەکەمان سەرقاڵی کەڵک وەرگرتنە لە دەرفەتێکی مێژوویی، لیژنەکە چاودێری سەرگرتنی پڕۆسەیەکی گرنگ و ئاشتییەکەی هەمیشەیی دەکات. هەروەها دەستنیشانی یاساکانی پێویست و کار لەسەر ڕەشنووسەکان دەکات و دڵنیایی دەدات لەسەر شەفافییەت بۆ ڕای گشتی. لە لیژنەکەدا نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان و هەروەها ئەو ئەندامانی کە فراکسیۆنیان نییە بۆچوونەکانی خۆیان لە لیژنەەکە دەخەنە ڕوو. لە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەەکەدا پەیڕەو و بنەماکانی لیژنەەکە بە کۆی دەنگی ئەندامان پەسەند کرا”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ناوی لیژنەکە بە لیژنەی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی، دیاری کراوە و بڕیارە ڕۆژی هەینی ٨ی ئاب، کاتژمێر ١٤:٠٠ کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی بەڕێوە ببات.

لە کۆبوونەوەکەدا بانگهێشتی هەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆ عەلی یەرلیکیا، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئیبراهیم کاڵن کراوە بۆ ئەوەی بە ناوی دەزگاکەیانەوە، زانیاری لەسەر ئەرک و چالاکییەکانیان پێشکەش بە ئەندامانی لیژنەەکە بکەن. زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە لیژنە تەنیا پێوەستە بە ڕاگەیاندراوی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here