وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند “هەواڵی کەناڵێکی ڕاگەیاندن ڕەت دەکەینەوە لەسەر پرۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، و بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین لە دادگا سكاڵا تۆمار بکەین”.
یەک شەمە، ٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێـی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی وەک ڕونکردنەوە بۆ ئەو هەواڵە بڵاوکردەوە کە لەڕۆژی ڕابردوودا هەبوو، دەربارەی نەمانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە وەرزی زستاندا، وەزارەتی کارەبا دەڵێت “هەواڵی کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەسەر پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ڕەت دەکەینەوە، ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە یەکێک لە دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، یاریکردنکردنە بە هەست و سۆزی هاووڵاتیان”.
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، هەواڵێک بە ناوی وتەبێژی وەزارەتی کارەباوە بڵاوکرایەوە، کە لە وەرزی زستاندا کارەبای ٢٤ کاتژمیری نامێنێت و کار بە مۆلیدە ئەهلیەکان دەکرێتەوە.
وەزارەتی کارەبا
پرۆژەی ڕووناکی
کارەبای ٢٤ کاتژمێری
