خوێندراوەتەوە: (1.1K)

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ڕایگەیاند” وەزارەتەکەیان کێشەی لەگەڵ پشوەکانی کۆمسیۆن هەیە ڕازی نییە بە بڕیارەکانی.”

سامان سیوەیلی، یەکشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم لە دواین لێدوانیدا دەڵێت” کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لێمان کردووە، لە بەرواری ٥ی تشرینی دووەم تا ١٣ی هەمان مانگ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێت بە پشووی فەرمی.”

وتیشی” وەک وەزارەتی پەروەردە تا ئێستا هیچ بەروارێکی دیاریکراویان بە کۆمیسیۆن ڕانەگەیاندووە و لە بارەی هەشت ڕۆژی پشووەکەش تێبینیان هەیە، چونکە وادەکە نزیکە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی قوتابییان.”

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر بۆیە بیر لەوە دەکەنەوە ڕۆژانی پشووەکە کەمتر بکەنەوە بە ئامانجی ئەوەی کاریگەری خراپ لە سەر پرۆسەی خوێندن و ئاستی قوتابییان لە تاقیکردنەوەکان دروست نەکات.

ئەمە لە کاتێدایە بڕیارە لە ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

وەزارەتی پەروەردە

کۆمسیۆن

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 103 📊 Click Here