خوێندراوەتەوە: (320)

وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند” لە مانگی ئەیلولدا کە زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردە کراوە.”

وەزارەتی نەوت کۆی گشتی هەناردەی نەوتی و داهاتە بەدەستهاتووەکانی بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو، کە شلەی چڕکراوەش دەگرێتەوە، گەیشتووەتە ١٠٢ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٣٦٢ بەرمیل.

هاوکات داهاتەکانیش گەیشتوونەتە زیاتر لە شەش ملیار و ٩٦٢ ملیۆن و ١٢٤ هەزار دۆلار.

ئامارەکە ئاماژەی بەوەداوە، کۆی گشتی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراوی مانگی ئەیلولی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە ١٠٢ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٣٦٢ بەرمیل.

وەزارەتی نەوت

هەناردەی نەوت

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 2,690 📊 Click Here